پەرلەمانتارێکی عێراق بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
حسین جاسم زوهەیری پەرلەمانتاری عێراق، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
ئەو پەرلەمانتارە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی بەدر و پەرلەمانتار بووە لەسەر پشکی پارێزگای دیالە و ئەمڕۆ لە لوبنان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
هاوکات محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشتڕاستی گیانلەدەستدانی ئەو پەرلەمانتارەی کردووەتەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ڕاگەیەندراوێکدا، جگە لە دەربڕینی غەم و پەژارەی خۆی پرسە و سەرەکیخۆش خۆی بە کەسوکاری ئەو پەرلەمانتارە ڕاگەیاندووە
|