لە سنوری سەقز نزیكەی 80 سانتیمەتر بەفر باریوە
سەرۆكی ئیدارەی ڕێگاوبانی سەقز ڕایگەیاند، لە هەندێك ناوچەی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی 80 سانتیمەتر بەفر باریوە.
مەحموود ڕۆحانی زادە، سەرۆكی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی سەقز بە میدیاكانی حكومەتی ئێرانی رایگەیاند، بارینی بەفری قورس بووەتە هۆی داخرانی ملەی مەحمودئاوا، بارینی بەفرێكی بەوشێوەیەش دوور لە چاوەڕوانی بوو.
ئەو ویتشی: بارینی بەفر لە هەندێك ناوچەكان گەیشتووەتە 80 سانتیمەتر ئێستاش پێنج گرووپی ڕێگاوبان لە سەر ڕێگا سەرەكییەكانی شارەكانی سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆكان، مەریوان و تكاب خەریكی پاك كردنەوەی رێگاكانن.
ئەوەشی روونكردەوە بەهۆی زۆری بەفربارینەكەوە ڕێگاكانی سەقزو دیواندەرە، سەقزو بانە هاتووچۆ تووشی كێشە بووە و لەو دوو ڕێگایە هاتووچۆ زۆر ئەستەمە.
|