ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
(1)
ده‌لاقه‌یه‌كی برسی ،
چاو دائه‌گرێ لهنانێك
ماڵێكی هه‌ژار
(2)
شه‌و هه‌راسان ده‌بێت،
تاریكی كه‌ڕ و لاڵ
چه‌نه‌بازی سیسركێك
(3)
نێچیره‌كان ڕاو ده‌كرێن،
به‌چنینی ماڵێك
ته‌ونی جاڵجاڵۆكه
(4)
پێده‌شت و با
گۆرانییه‌ك ده‌چڕن،
كه‌روێشكه‌ی گیا
(5)
دره‌خت هه‌ڵده‌پاچن ،
چڵه‌كان ده‌چنن
ناسنامه‌ی قه‌فه‌سێك
(6)
گوڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ئه‌دا له‌پرچی،
ده‌بنه ماڵی په‌پووله
ته‌سریحه‌ی ژنێك
(7)
دارلاسیكێكی عه‌جول،
دره‌ختێكی سور پۆش كرد
ڕیشۆڵه‌یه‌كی شه‌هید
(8)
له‌به‌هاردا خۆی نمایش ده‌كا،
حه‌وت جۆگه‌له‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
په‌لكه زێڕینه
(9)
دارستانێكی مۆمیا،
باڵنده‌كانی چرچ و لۆچ،
تابلۆیه‌كی سوریالی
(10)
ورده ورده پیاسه ده‌كا،
لهڕوبارهكهشدا ده‌فڕێت
كیسه‌ڵێكی پیر
(11)
له‌ناو جانتاكهیا ده‌نوێت،
ماكیاج و ئاوێنه
فه‌نتازیایی كچێك
(12)
نه‌خۆش ده‌كه‌وێت بهلهتێك تیشك،
جه‌سته‌ی ده‌بێته تنۆك
په‌تای به‌فر
(13)
له‌ناو دێڕی دارستاندا مه‌له ده‌كا،
دره‌خت ده‌ژه‌نێ
تاڵێك چۆله‌كه
(14)
به‌بێرییه سه‌وزه‌كانیان،
گۆمهكهكه ده‌خه‌نه پێكه‌نین
وه‌رزشی بۆقه‌كان
(15)
ماڵه‌كه‌یان ڕاده‌خه‌ن ،
به‌ده‌نكه گه‌نم
پاشه‌كه‌وتی مێرووله
(16)
(با) خامۆش ده‌كه‌ن،
خۆڵه‌مێش ده‌كه‌نه بالیف
خه‌رمانێك خه‌ڵوز.
|