وەزارەت وپارێزگارەکانى عێراق ئاگاداردەکرێنەوە

17/06/2020
فۆتۆ: 
عێراق

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نوسراوێکى فەرمى سەرجەم وەزارەت و پارێزگارەکان لەبارەى گۆڕانکاری لە پۆستى پلە تایبەت و گشتیەکان ئاگاداردەکاتەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوسراوێکى ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەت وپارێزگاکان کردووە و تیایدا  پارێزگارەکان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی بەبێ ئاگاداری خودی سەرۆک وەزیران گۆڕانکاری لەهیچ پۆست وپلەیەکدا نەکرێ لەنمونەی پۆستە تایبەت وبەرێوبەری گشتیەکان.