نزار عەلی بەدر: لەڕێگەی بەردەوە نەهامەتییەکانی گەلی سووریا دەخاتەڕوو
بەردەکان تەنیا بۆ بەردبارانکردن دروست نەکراون.
نزار عەلی بەدر :
*هونەرمەندێکی شێوەکاری سورییە .
*تابلۆکانی زیاتر بە بەردی جۆراوجۆر دروست دەکات .
*لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە زۆر لایەنی جیاوازی ژیانی مرۆڤ دەخاتەڕوو. لەوانە (خۆشەویستی، یاریی، گەشت، بۆنەکان، خەم و ناخۆشییەکان)...
*یەكێک لەو هۆکارانەی کە بووە هۆی زیاتر ناساندنی ئەم هونەرمەندە، بەشدارییکردنی بوو لە بەرنامەی (Arabs Got Talent)
*لەو بەرنامەیەدا لە ڕێگە تابلۆکانییەوە ئازار و نەهامەتییەکانی گەلی سووریای نیشانی لیژنەی داوەران و بینەرانی بەرنامەکەدا.
*ئەو پێی وایە بەردەکان بۆ بەردبارانکردن دروست نەکراون، بەڵکو دەکرێت وەک کەرەستەیەک بۆ دروستکردنی کاری هونەریش سوودیان لێوەربگرین.
*ئەمانەی خوارەوە هەڵبژاردەیەکن لەو کارانەی باس لە ژیانی دژواری خەڵکی سووریا دەکات بەدەست جەنگەوە.
|