تەندروستی سلێمانی: ئەوانەی چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا دوای چواردە ڕۆژ بێن بۆ بەخشینی خوێن
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لەوکەسانە کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پەڕاندووە، با دوای ١٤ ڕۆژ بێت بۆ خوێنبەخشین.
سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەو " داوا لە چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین، کە خوای گەورە شیفای بۆ ناردوون و چاکبوونەتەوە وەک ئەرکێکی ئینسانی، ئاینی، نیشتمانی، سەردانمان بکەن بە بەخشینی خوێن، بۆ ئەوەی پلازماکەیان وەک یەکێ لەچارەسەرەکان بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنین کە باری تەندروستیان جێگیرنیە ، هاوکاری و بەدەمەوەهاتنتان جێگای ڕێزە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوکەسانەی تازە ڤایرۆسەکەیان پەراندووە باشترە چاوەرێ بکەن دوای چواردە رۆژ سەردانمان بکەن بەمەبەستی بەخشینی خوێن .
بەرپرسانی تەندورستی وئیداری پارێزگای سلێمانی ماوەی هەفتەیەکە داوا لە هاوڵاتیان و ئەو کەسانە دەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پەڕاندووە، با هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی کۆرۆناوە باری تەندروستیان ناجێگیرە.
|