وه‌زیری كار: له داهاتوودا ناوی ئه‌و خێزانانه تۆمارده‌کرێن کە پێویستیان به هاوكارییه
كوێستان محەمەد وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هەرێم
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، له ڕۆژی 1ی تەمموزەوە ده‌ست به چاكسازی ده‌كه‌ن و له ئاینده‌شدا ئه‌و خێزانانه‌ی کە پێویستیان به هاوكارییه ناویان تۆمارده‌کرێن .
كوێستان محەمەد وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی ڕایگه‌یاندووە، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه بۆ ڕێكخستنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ی دوو موچه‌یان هه‌یه، کار لەسە ئەوە دەکەن له باتی موچه ده‌رماڵه‌ی په‌ككه‌وته‌ییان پێبدرێت و هه‌روه‌ها دروستكردنی سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی په‌ككه‌وته‌یی و بابه‌تی تۆڕی چاودێری خێزان كه له داهاتوودا بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه پێویستیان به هاوكارییه تۆماربكرێن .
ڕاشیگەیاندووە، دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مان، په‌یڕه‌و و یاساكان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و به‌شه په‌یوه‌نداره‌كان كران بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، هەر بۆیە لیژنەکانیان خەریکی کارکردنن لەسەر ئه‌و په‌یڕه‌و و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به وهزارهتەکەیانەوە هەیە بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
|