وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

ئەنیشتاین دەسوتێنرێت و دەماغیشی لەمۆزەخانەیە


ژیان:BBC
بڕیار وابوو دوای مردنی لاشەی زانای بەناوبانگی زانستی فیزیا بەتەواوی بسوتێنرێت، بەڵام لەلایەن پزیشكێك بەناوی "تۆماس هارڤی" یەوە هەندێ زانیاری نەبیستراو بڵاوكرایەوە سەبارەت بوونی هەندێ نهێنی لەدەماغی ئەو زانیایەدا، ئەو ڕایگەیاند كە لەسەرەتادا هەڵساوە بەدەركردنی موخی زانای بەناوبانگ ئەلبێرت ئەنیشتاین وپارێزگاری لێكردوە بۆلێكۆلینەوە لەسەر جیاوازی موخی ئەو لەگەڵ مرۆڤی ئاساییدا، دوای ئەوە ڕایگەیاند كەوا تەنانەت خانەوادەكەشیان شایستەی ئەوەن خەڵات بكرێن.

لەسەرەتادا هارڤی پزیشك هەڵدەستێت بەوەرگرتنی موخی ئەلبێرت ئەنیشتاین لەكەلەسەری ودواتریش چەند خانەیەك لەمۆزەخانەی landschavtsverband westfalen lippe لەشاری مۆنستەری ئەڵمانیا وەك چۆن تەواوی زانیاریەكان لە ڕۆژنامەی دیر شبیغل بڵاوكرایەوە.

هەروەها لولیل فراندریس بەڕێوەبەری مۆزەخانەی um لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەڵدەستێت بەئامادەكردنی دوو پارچە لەخانەی موخی ئەلبێرت لەفیلادیلفیاوە بۆمۆنستەر، یەكێك لەو دووپارچەیە بریتی بوو لەبەشی لای ڕاستی دەماغی ئەنیشتاین، بەتایبەت ئەوەی بەشەی كەئەركدارە بەداتاكردنی زانیاریەكان.
پرسیارەكە لێرەوە دەستپێدەكات، عەبقەری ئەنیشتاین بۆچی دەگەڕێتەوە؟

دوای ئەوەی خانەكانی مێشكی ئەنیشتاین بۆ هەموو پزیشكانی تایبەت بەدەمار ومێشك ڕەوانە دەكرێت بۆلێكۆلینەوە، لەئەنجامی هەموو لێكۆلینەوەكان دەردەكەوێت كەوا مێشكی ئەنیشتاین بەتەواوی جیاوازە لەمرۆڤێكی ئاسایی، لەكۆتاییشدا هارڤی ڕوبەڕوی كۆمەڵێك ڕەخنەی گەورە دەبێتەوە بە وەرگرتنەوەی مۆڵەتی پزیشكی لێی بەكۆتایی دێت، ئەمەش دوای ساڵانێكی زۆر دێت لەشاردنەوەی ئەو نهێنیە، بهڵام لەكۆتاییدا بڕیار دەدات هەموو زانیاریەكان بۆ زانستی سەردەم بۆنەوەی داهاتوو ئاشكرا بكات.

حەوت حەقیقەت لەسەر زانای بەناوبانگ ئەنیشتاین
دوای تێپەربوونی سەدەیەك وگەیشتن بەڕاستیەكان ئاشكرادەبێت.

ئەنیشتاین وەك ژەنیاری ئامێری كەمان
هەر لەمناڵیەوە لەبواری میوزیكدا خولیای ژەنینی بۆئامێری كەمان لادروست دەبێت، هەرلەسەرەتاوە هەست بەبوونی توانایەكی ڕادەبەدەر لەو بەدی دەكرێت لەخێرایی ژەنینی ئامێرەكە.

لەكۆتایشدا لەزۆرێك لەئاهەنگەكان بەژەنینی ئامێری كەمان بەشداری دەكرد بۆئاسودەیی ڕۆحی خۆی.

خانەوادەكەیان ومامۆستاكانی باس لەوەدەكەن كەوا ئەو لەسەرەتادا درەنگ سەرپێدەكەوێت ودرەنگ فێری قسەكردن دەبێت. لەقوتابخانەشدا ڕوبەڕوی كێشەی فێربونی نووسین وخوێندنەوەش دەبێتەوە.

جیاوازی پێكهاتەی مێشكی ئەنیشتاین

دوای مردنی زاناكان هەڵدەستن بەشیكردنەوە بۆدەماغی ئەنیشتاین وخانەی مێشكی ئەو بۆتەواوی تاقیگەكانی جیهان ڕەوانە دەكرێت، ئەنجامی كۆتایی دەریدەخات كە مێشكی ئەو جیاواز بووە لەمرۆڤی ئاسایی.، بەتایبەت لەبەشی بیركردنەوە وهەڵگرتنی داتا وزانیاری ولێكۆڵینەوە وزانستەكانی بیركاری.

جیاوازیەكانیش لەلایەن هارڤی پزیشكەوە لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا لەبی بی سی بڵاوكرایەوە.

لەكۆتاییشدا تەواوی بەشەكانی مێشكی ئەنیشتاین لەمۆزەخانەیەك لەویلایەتی نیوجیرسی ئەمریكا پارێزگاری لێدەكرێت.

ئەنیشتاین وەك پەناهەندەیەك

ئەوكاتەی نازیەكان لەئەڵمانیا دەسەڵات دەرنە دەست بەهۆی بڵاوبونەوەی ناوودەنگی وەك زانایەكی گەورەی یەهودی هەم لەئەڵمانیا وهەم لەجیهان، ناچار دەبێت لەسیەكانی سەدەی ڕابردو بەرەو ئەمریكا كۆچ بكات، دوای ئەوە بەتۆمەتی خیانەەی نیشتمانی تۆمەتبار دەكرێت لەلایەنن نازیەكانەوە وتەواوی كتێبەكانیشی دەسوتێنرێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشا ئەنیشتاین هاوكاری زۆری یەهودیەكانی دەكرد بۆئەوەی خۆیان ڕزگار بكەن لەدەست دەسەڵاتی نازیەكان.

ڕەتكردنەوەی سەرۆكی دەوڵەتی ئیسرائیل

ساڵی ۱۹٥۲ لەلایەن سەفیری ئیسرائیل لەواشنتۆنەوە پێشنیاری جێگری سەرۆك وەزیران ودواتریش سەرۆك وەزیرانی بۆدەكرێت بەڵام ڕەتی دەكاتەوە، ئەمەش وەك ڕێزێك بۆپێكهاتەی یەهودیەكان، بەهەموو شێوەیەك هەموو پۆستە سیادیەكانی دەوڵەت ڕەتدەكاتەوە وڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەو پەیوەندیە بەهێزەی كەهەمە لەگەڵ نەتەوە وپێكهاتەی یەهودیەكان هەستێكی مرۆڤایەتی گەورەی لەناخی مندا دروستكردووە، وایلێكردووم ئاستی هۆشیاریم بۆتەواوی نەتەوەكانی تری جیهان هەمان شت بێت.

چی وت، چی نەوت!
قسەیەكی جوانی هەیە دەڵێت: كاتێك بەئاسانی نەتتوانی لێكۆلینەوە بۆشتێك بكەیت كەواتە دەردەكەوێت كەتۆ بەتەواوی لەو شتە تێنەگەیشتویت. لەسەر ئەوەش دەڵێت خەیاڵ زۆر لەزانست گرنگترە چونكە زانست سنورداركراوە، كەچی خەیاڵ زۆر بەرفراونە ومەجالی تێفكرین ودۆزینەوە وپێشكەوتنیش فراوانتردەكات ودەرگای دۆزینەوە بۆزانستی تازە واڵادەكات، لەدوایین دیمانەشدا ڕەخنەی ئەوانە دەكات كەوا هەندێ وتە هەن بەناوی ئەوەوە بڵاودەكرێنەوەو دەنوسرێنەوە...

بەناوبانگترین یەكێك لەوێنەكانی 

بەدەر لەناوودەنگی خۆی، لەسالیادی لەدایك بوونی واتا لە ۱٤ی ئازار لەتەمەنی حەفتاو یەكساڵیدا كاتێك وێنە دەگرێت لەوێنەكە بەئەندازەیەكی زۆر زمانی دەردەكات وئەو وێنەیەش بۆ ۱٤ كەسی نزیك لە هاوڕێكانی خۆی دەنێرێت. 

دوای شەست ساڵ لەمردنی
دوای شەست ساڵ تێپەرین بەسەر مردنی ئەنیشتاین پزیشكێك ڕایدەگەیەنێت كەوا لای خۆی مێشكی ئەنیشتاینی پاراستووە بۆلێكۆلینەوە وخزمەت بەمرۆڤایەتی.