وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

تیمساحێكی عێراقی دۆزرایەوە


ژیان: 
وێنەی تیمساحێك بڵاوكراوەتەوە كە باس لەوە دەكرێت لە ئاوی دیجلەدا دۆزراوەتەوە بەڵام تا ئێٍستا هیچ لایەنێكی فەرمی ئەو هەواڵەیان پشت راست نەكردووەتەوە. 

بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە ناوچە عەرەبیەكانی عێراق وێنەیەكی تیمساحیان بڵاوكردووەتەوە كە باس لەوە دەكەن لە رووباری دیجلە دۆزراوەتەوە. 

وێنەی تیمساحەكە زەبەلاحەكە باس لەوە دەكرێت كە لە ناوەندی پارێزگای عەمارە لەلایەن دەریاوانەكانەوە گیراوە، لە وێنەكاندا دەردەكەوێت كە تیمساحەكە لەژێر پردی یۆگزلافی گیراوە و دواتر راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە كوژراوە.

هیچ لایەنێكی فەرمی لە بارەی ئەو تیمساحەوە هیچ لێدوانێكیان نەداوە تا ئێستا لەو بارەیەوە بێدەنگن بۆیە میدیا عەرەبیەكان بە گومانەوە باسیان لە بونی ئەو تیمساحە كردووە.