وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

لێكۆڵینەوە لە نەیمار دەستی پێكرد


ژیان: 

بەهۆی لێدوانێكیەوە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لێكۆڵینەوەی لە نەیمار دەست پێكردووە و دەیەوێت بە سزای بگەیەنێت.

دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لە یاری گەرانەوەی قۆناغی ١٦ ی چامپیۆنس لیگ لە یاریگای باخچەی شازادەكان بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد دۆڕا وكرایە دەرەوە نەیمار داسیلڤا لە تویتەرەكەی خۆیەوە ھێرشی توندی كردە سەر ناوبژیوانانی یاریەكە، ئەوەش بووەتە هۆكاری لێكۆڵینەوە بۆ سزادانی ئەو یاریزانە. 

نەیمار لە تویتەكەیدا نوسیبوی "چوار ناوبژیوان لە یاریگا ناوبژیوانیان دەكرد بەڵام ھیچیان لە تۆپی پێی نەدەزانی"، لەسەر ئەو لێدوانەش یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بریاری دا لێكۆڵینەوە لەگەڵ نەیمار بكات و لیژنەی سزاكانیش بۆ ئەو مەبەستە راسپێردراون سزای پێ,یست دیاری بكەن بۆ ئەو یاریزانە.