وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

نرخی دراوەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی

نرخی دراوەكان

ژیان:

 ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی ئازاری 2019، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی كەمێك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، لەكاتێكدا دوێنێ 100 دۆلاری ئەمریكی بە 119 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

پشكۆ حەمە عەزیز، لە كۆمپانیای (سروشتی هانزۆ) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: نرخی دراوە جیهانییەكان بەرانبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 120هەزار و 200 دینارە.

100 پاوەن بەرامبەر بە  157 هەزار دینارە.

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 135 هەزار و 600 دینارە.

100 تمەن بەرامبەر بە 9 هەزار و 950 دینارە. 

100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 22 هەزار و 250 دینارە.