وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

سێ كەس لەسەر كێشەی موڵك و ماڵ كەسێكیتر دەكوژن

یەكێك لە بكوژەكان پارێزەرە

ژیان: 
كەسوكاری ژنێك هاوسەری ژنەكە لە شاری هەولێر بە فیشەك دەكوژن و دواتر هەڵدێن و یەكێك لە تۆمەتبارانی روداوەكەش پارێزەرە. 

ئێوارەی 12ی ئازاری 2019،  سێ كەس، كە یەكێكیان پارێزەرە لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆكانی شاری هەولێر دەچنە مڵی بارزایەكیان و خاوەن ماڵەكە كە گەنجێكی تەمەن 25 ساڵە و هاوسەری برازاكەیانە دەیكوژن و هەڵدێن.

بەگوێرەی وتەی كەسوكاری ئەو كوژراوە بۆ میدیاكانی پارتی هۆكاری كوشتنەكە لەسەر كێشەی موڵكداری بووە، دووان لە بكوژەكان مامی هاوسەری كوژراوەكەن، یەكێكیشیان ئامۆزای باوكی هاوسەری كوژراوەكەیە،  بكوژەكان بە ناوی بردنەوەی هاوسەرەكەیەوە سەردانیان كردوون. هاوسەری كوژراوەكە رازی نەبووە بچێتەوە لەگەڵیان. ویستوویانە بە زۆر بیبەنەوه، بەو هۆیەوە دەمەقاڵێ لە نێوانیان درووست بووە.

ئەو كەسەی كە كوژراوە ناوی (گ.ی.هـ)ی تەمەنی 25 ساڵە باوكی منداڵێكە، مەبستی بردنەوەی ئەو ئافرەتە وەك خۆیان ئاماژەی پێدەكەن بۆ ئەوە بووە كە براكەیان (باوكی هاوسەری كوژراوەكە) كۆچی دوایی كردووە و مەبەستیان بووە بەهۆی ئەو كچەوە بە شێوەیەكی فەرمی دەست بەسەر موڵك و ماڵی براكەیاندا بگرن. 

هەرچەندە پۆلیس ئاماژەی بەوە كردووە كە پەراوی لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە كردووەتەوە بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەكراون و هەڵهاتوون.