وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

روداوێكی هاتووچۆ لە راپەڕین سێ قوربانی لێكەوتەوە


ژیان: 
بەهۆی  پێكداكێشانی دوو ئۆتۆمبێل لە سوری ئیدارەی راپەڕین سێ كەس بریندار بوون و پۆلیس رایگەیاند دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، رایگەیاند: كاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە قەزای پشدەر و لە سەر ڕێگەی سەنگەسەر ـ گوندی توەسوران ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مینی پاس/ نەفەر هەڵگر) و (هایڤی) خۆیان بەیەكدا كێشاو لە ئەنجامدا هەروو شۆفێرەكە و یەكێك لە سەرنشینی پاسەكە بریندار بوون. 

پۆلی راشیگەیاند: بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی هەردوو شۆفێرەكە لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ لە ژێر چاودێری تەندروستی دان و هاوكات دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.