وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

باغۆز؛ 1300 چەكداری داعش خۆیان رادەستی شەرڤانان كرد


ژیان: 
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتی رایگەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەزار و 300 چەكداری داعش بەخۆیان و خێزانەكانیانەوە خۆیان رادەستی شەرڤانان كردووە. 

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەزار و 300چەكداری داعش بەخۆیان و خێزانەكانیانەوە خۆیان رادەستی هێزەكانی ئێمە كردووە. 

وتەبێی هێزەكانی سوریای دیموكراتی ئەوەشی ئاشكرا كرد لە چوار چێوەی هەڵمەتەكانی رووبەڕوبونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش، ئەو چەكدارانە كە ژمارەیان هەزار و 300 كەسە و پێكهاتون لە چەكدارەكان و خێزانەكانیان خۆیان رادەستی شەرڤانان كردووە. 

پرۆسەی رووبەڕوبونەوەی داعش لە ناوچەی باغۆزی سەر بە دێرەزوور، لە دواین قۆناغی خۆیدایە و لە ئێستادا دەنگۆی دەستپێكردنی شەڕی كۆڵان بەكۆڵان لە باغۆزیش بلاو بووەتەوە.