وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

وەزارەتی ئەوقاف تەوەری وتاری هەینی بۆ وتار بێژان دیاری كرد


ژیان: 
وەزارەتی ئەوقاف تەوەری وتاری ئەم هەفتەیەی بۆ وتار بێژانی مزگەوتەكاندا ئاشكرا كرد و تەوەرەكانیش تایبەت بە پاراستنی ژینگە و گرانكردنی نرخی بازار. 

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەك هەموو هەینیەكانی تر دوو تەوەری بۆ مامۆستایانی ئاینی پێشنیار كردووە كە گرێدراوی رەوشی ئێستای هەریمی كوردستانە كە یەكەم تەوەر بە ناونیشانی (دڵسۆزی لە كاركردن و راگرتنی بازاڕ ئەركی دوای ناڕەحەتی ئابوری) كە ئەو تەوەرە راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە لابردنی پاشەكەوتی موچە و ترس لە گرانكردنی نرخی كاڵا لە بازاڕەكاندا. 

تەوەرەی دووەم كە وەزارەت بۆ وتاربێژانی دیاری كردووە (ئادابی گەشت و پارێزگاری لە ژینگە) ئەو تەوەرەشیان راستەوخۆ پییوەندی بە وەرزی بەهار و چونەدەرەوەی هاوڵاتیان هەیە بۆ سەیرانگاكان.