وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

پارتی چیدی حزبە نمرە یەكەكەی عێراقیش نەما


ژیان:  محەمەد گۆران
پارتی دیموكراتی كوردستان، لەدوای 31ی ئابی 1996 بووە حزبی نمرە یەك لەكوردستان، ئەم قۆناغە درێژەی كێشا تا ساڵی 2005 ئیدی لەوساڵە بەدواوە تا ساڵی 2011 پارتی نەوەك كوردستان، لەسەر ئاستی عێراق حزبی یەكەم بوو و قسەی سەرەتا و كۆتایی لەهەولێر دەگوترا و حكوومەتەكانی بەغدا لەهەولێر دیزاین دەكران!.

لەساڵی 2011 تا ساڵی2017 پارتی وەك هێزەكی هەرێمایەتی مامەڵەی لەگەڵ دەكرا و گەیشتە ئاستەك، لەپێشوازی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، پارتی فەلاح مستەفا بنێرێ بۆ فڕۆكەخانە و سەرۆ قادر بڵێ ئێران و توركیا ئەگەر گوێڕایەڵی ئێمە نەبن، هەڵدەوەشێنەوە!.

ئیدی ئەستێرەی بەختی پارتی لەدوای ڕێفراندۆم لەساڵی 2017 هەڵفڕی و ڕۆژ دوای ڕۆژ دوورتر دەكەوتەوە. پارتی چیدی هێزەك نەما لەسەر ئاستی دەولی و ئیقلیمی نازی ڕابگیرێ. 

دوای كێبڕكێ و بوونە سەرۆك كۆماری بەرهەم سالح، پارتی چیدی حزبە نمرە یەكەكەی عێراقیش نەما. لەسەر ئاستی كوردستان و دوای ملنەدانی ئەوجارەی یەكێتی، بەڕوونی دیارە كە پارتی چیدی حزبی قائیدی كوردستانیش نەما و ئێستا هاوكێشەكان وا دەخوێنرێنەوە، ئەگەر پارتی موجازەفە بكات و بێ یەكێتی حكوومەت دامەزرێنێ، هەنگاوەكی دیكەش دادەبەزێ كە بەبۆچوونی من، هەر ئەو ترسەشە ئەو حزبەی ناچار بەگفتوگۆیەكی تاقەتپرووكێن لەگەڵ یەكێتی كردووە!.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە