وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

بزانە چۆن پشیلەیەك لە مردن رزگار دەكرێت

فلفی؛ دوای رزگار بوونی

ژیان:
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كردبوو، پشیلەیەك كە ناوی (فلفی) لێنراوە تەواوی بەستویەتی و لەمردن نزیكبۆتەوە، بەڵام لەلایەن سەرپەرشتیارانی نۆڕینگەیەكەوە رزگار دەكرێت.

نۆرینگەیەكی ڤێتێرنەری لە ویلایەتی مۆنتانا لە ئەمریكا پێشوازی لەو پشیلە بەستووە‌ كرد كە بەتەواوەتی بەفر دایپۆشیبوو، سەرپەرشتیارانی ئەو نۆرینگەیە توانییان ژیانی ئەو پشیلەیە رزگاربكەن و ئەو نۆڕینگەیەش لە هەژماری خۆی نوسیویەتی"پشیلەكە توانای جوڵەی نەمابوو و رەقببوویەوە، بەڵام پزیشكان گوێیان لە دەنگی میاواندنی پشیلەكە بوو، بۆیان دەركەوت كە لە ژیاندا ماوە".

هاوكات (جیفۆن كلارك) كە یەكێكە لەپزیشكەكانی نۆرینگەكە ئەوەی بە رۆژنامەی (یو ئێس ئەی تودەی) ووتوە، پشیلەكە لەشی بەتەواوی بەستبووی، بەڵام بە بەكارهێنانی ئاوی گەرم و ئامێری وشككەرەوە، توانییان رزگاری بكەن.

میدیاكان لە ئەمەریكا باسیان لەوەكردوە، ئەو پشیلەیە كە ناوی‌ (فلفی)یە دوای ئەوەی لە ماڵی خاوەنەكەی دەرچوو بەهۆی سەرماوە بەفر هەموو لەشی داپۆشیبوو، دیمەنی پیشلەكەش لەودۆخەكەدا وەهای كردبوو، بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا بێ ئومێدبن لە ئەگەری رزگاركردنی.