وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

نەوشێروان مستەفا لەزاری ئەحە نۆکە وخەیاتەکەیەوە

نەوشێروان مستەفا

ژیان: تێکۆشەر حسێین
بەتەمەنم نەمویستووە لەنێو چیوەی بازنەدا بخولێمەوە و
هیواکانم بەرەو نادیار هەڵفڕێنم..

یەکەم:
عەدوڵا خەیات 

نەوشێروان مستەفا حەزی لەقوماشی سادەو ڕەنگی مات بوو، یا قاوایی تۆخ، یاڕەش، یاڕەساسی تۆخ، یا نیلی بوو.

جارێکیان دۆستێکی کاک نەوشێروان لەدوبەی دێتەوە، قوماشێک بەدیاری لەگەڵ خۆی ئەهێنێت، قوماشێکی جوان هەمووی خوری بوو، ناردیان بۆمن بۆی بدورم، منیش لەقیاسەکەیا لێم تێکچوبوو، چۆغەکەی کورت بوو، وەڵڵاهی یەک کەلیمە قسەی نەکرد، ناردبویەوە، وتبوی کاکە چۆغەکەی کورتە، منیش پارچەم خستبویەوە سەری کورتیەکەیم بۆچاککرد، هەر زۆر ئیعتیادی دوای ئەوە لەبەری ئەکرد.

دووەم: 
ئەحە نۆکە شاعیری میللی

ڕۆژێکیان کاک نەوشێروان ئەنێرێت بەشوێن "ئەحە نۆکە" یا، تومەز حەزی کردووە بەشیعرە تەنز ئامێزەکانی ئەو پیاوە، ئیتر کاتێک ئەحە نۆکە ئەگات، مام ڕۆستەم بە ئەحەنۆکە ئەڵێت ماڵت ئاوابێ ئەحە، ئەزانی جاری وا هەیە وەفدی ئەو وڵاتە بیانیانە دێت بۆگردەکە بەخوا چارەکێک پێش ئەوە ئەڵێت، مێوانمان دێت، بەڵام لەبەیانی زویەکەوە پێمان ئەڵێت مێوانم دێت، مێوانەکەشم ئەحە نۆکەیە، ئەو ناوە پاک وتەمیزکەن.

ئیتر دوای ئەوە ئەحە نۆکە ئەگاتە جێ وبەدەم دانیشتنەوە کاک نەوشێروان لێی ئەپرسێ بیستوومە شیعرکی جوانت نوسیوە لەسەر هەڵبژاردن، ئەویش ئەڵێت، بەڵێ:

کاتێک لەحەملەیەکی ئینتیخابیا لەکەرکوک ئەبێت و ئیتر ئەم فیکرەیەی بۆدێت.

ئەحە نۆکە دەڵێت: ماڵت ئاوابێت خەڵک هێندە داماوو ساویلکەیە، بەرپرسی حیزب هەبووە خۆی مەترێک عەرزی نیەو وەعدی بەو خەڵکە داوە زەویت پێئەدەم، داماوانەش یەکسەر بڕوایان پێکردووە.

ئیتر دوای ئەوەی ئەحە نۆکە شیعرەکە ئەخوێنێتەوە بۆئامادەبووان، کاک نەوشێروان بەجەماعەت دەڵێت من لەم دەقەیەوە ئەندامی ئەحەنۆکەم.

جەماعەت دەڵێن بۆچی؟

کاک نەوشێروانیش‌ لەوەڵامدا دەڵێت دەی ئەحەنۆکە پێش من بەشیعر شتی نوسیوە لەسەر هەڵبژاردن، خۆ ئەوساکە من گۆڕانم دانەمەزراندبوو.