وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

میسی و ئارسەر میلۆ لە پێكهاتەی بەرشەلۆنەدا نین

ئۆمتیتی و دیمبلی گەڕانەوە بۆ یاریگا
خاڵی لاوازی بەرشەلۆنە پێکانی ئۆمتیتی بوو لە هێڵی بەرگریدا بە گەرانەوەی هێڵی بەرگری ئەو یانەیە دەگەشێتەوە

ژیان:
بۆ یاری داهاتووی بەرشەلۆنە میسی و ئارسەر میلۆ یاری ناكەن و هەریەكە لە دیمبلی و ئۆمتیتی دەگەڕێنەوە بۆ یاریگاكان. 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئیسپانیا میسی بەشداری راهێنانەكانی بەرشەلۆنەی نەكردوە بۆ یارییەكەی ئەتلەنتیكۆ بلباو لەخولی لالیگا، ئارسەر میلۆی بەرازیلیش بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی نزیكەی 4 هەفتە دوور كەوتووەتەوە. 

لەبەرامبەردا ئەو یانەیە هەردوو گەوهەرە رەشەكەی بۆگەڕاوەتەوە لە هێڵی بەرگری و هێرشبەریدا، كە هەریەكە لە سامیۆل ئۆمتیتی بەرگریكار و عوسمان دیمبلی هێرشبەر لە راهێنانەكان بەشداریان كردووە. 

 میسی بۆ یاریەكەی ریاڵمەدریدیش بە پێكاانەوە یاری كردووە، لەبەر ئەوەی ئەو پێكانەی لە یاری ڤالەنسیا توشی بوو چاك نەبووەتەوە، تا ئێٍتاش ئازار لە رانی ئەو یاریزانەدا ماوە.

پزیشكەكانی بەرشەلۆنە رایانگەیاندووە دیمبلی هیچ ئازارێك لە قاچیدا نەماوە و بۆ یاریكردن ئامادەیە و ئۆمتیتیش پێویستی بە چەند خولەكێك یاریكردن هەیە بۆ ئەوەی لە روی توانای جەستەییەوە بەهێز ببێتەوە.