وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

نرخی دراوەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی

نرخی دراوەكان

ژیان: 

 ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی شوبات 2019، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكاندا كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، لەكاتێكدا ئێوارەی دوێنی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 120 هەزار دیناری مامەڵەی پێوەدەكرا.

پشكۆ حەمە عەزیز، لە كۆمپانیای (سروشتی هانزۆ) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: نرخی دراوە جیهانییەكان بەرانبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 120 هەزار و 50دینارە.

100 پاوەن بەرامبەر بە  154 هەزارو 700 دینارە.

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 134 هەزارو 800 دینارە.

100 تمەن بەرامبەر بە 10 هەزارو 500  دینارە. 

100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 22 هەزار و 600دینارە.