وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

ڤیدیۆ؛ ژنێكی نابینا لەسلێمانی زیاتر لە 30 ساڵە كاری دروومانی دەكات


ژیان:

 ژنێكی نابینا لەسلێمانی زیاتر لە ٣٠ ساڵە كاری بەرگدوورین دەكات و چەندین خوڵی راھێنانی بۆ نابینایان كردۆتەوە.

ماڵپەری (EURO NEWS) راپۆرتێكی لەسەر ئافرەتێكی كورد بەناوی "سەوزە مەعروف" ئەنجامداوە كە سەرەڕای نابیناییەكەی، بەڵام ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەرگدوورە و چەندین خولی ڕاھێنانی بۆ دەیان ژن و كچی نابینا كردووەتەوە و فێری بەرگدرووی كردوون.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە ئەو ئافرەت نابینایە و خەڵكی شاری سلێمانییە، لە تەمەنی منداڵییەوە بە هۆی نەخۆشییەكەوە هەردوو چاوەكانی لەدەست داوە.