وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

هاندەرانی ئەتلەنتیكۆ هێرشیانكردە سەر یادگاریەكانی كۆرتوا

كۆرتوا لەبارەی هێرشی سەر یادگاریەكانیەوە چی دەڵێت

ژیان: 
هاندەرانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەوحەی یادگاریەكانی كۆرتوایان شێواند و سوكایەتیان پێكرد بەهۆی ئەو ئاهەنگ گێڕانەی لە یاری دێربی مەدرید گۆڵپارێزەكە ئەنجامیدا. 

بەهۆی ئەوەی كۆرتوا زیاتر لە 100 یاری بۆ یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید ئەنجامداوە وەك رێزلێنانێك بۆی لەوحەیەكی لە یاریگاكە بۆ دیاری كراوە كە كورتەیەكی پرۆفایلی ئەو گۆڵپارێزەی تیادا بوو وەك هەموو یاریزانەكانی تر كە زیاتر لە 100 یارییان لەگەڵ یانە كردووە. 

ھاندەرانی تورەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەو لەوحەیەیان خراپ كرد، لەوبارەیەوە كۆرتوا رایگەیاند ئەو كارانە ئاساییە بەلامەوە و هیچ كێشەیەكم لەگەڵ ئەو كردەوانەدا نیە. 

كۆرتوا كە بۆ سێ وەرز لەگەڵ ئەتلەنتیكۆ بوو 154 یاری ئەنجامدا بەڵام لە ساڵی 2017 چوو یانەی چێڵسی و دواتر چووە ریاڵ مەدریدلە بارەی تێكدانی لەوحەكەیەوە باسی لەوەشكرد ئەو كردەوانە كارناكاتە سەری و بگرە بەھێزتریشی دەكات.