وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

پاریس سانجێرمان رووبەڕوی مەترسی بووەتەوە

كاڤانی و نەیمار بەرامبەر مانچستەر یاری ناكەن

ژیان:
یانە فەرەنسیەكە رووبەڕوی مەترسی بووەتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ئەگەر هەیە ئەمساڵیش خەونی پاریسیەكانیان بەهۆی پێكانی هێرشبەرەكانیەوە بۆ نەیەتە دی. 

لەدوا یاری یانەی پاریس سانجرمان بەرامبەر یانەی بۆردۆ ئیدنسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەكە توشی پێكان بوو ئەگەری بەشداریكردنی لە یارییەكەی مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنس لیگ زۆر كەمە. 

پێشتریش نەیمار داسلڤای بەرازیلی توشی پێكان بوو بوو ئەویش ئەگەر هەیە بۆ ئەو یاریە یاری نەكات كە هەردوكیان بونەتە هۆی دروست بوونی مەترسی بۆسەر یانەكەیان ئەگەر بیچت و بەرامبەر بە مانچستەر بدۆڕێن ئەوە مەرتسی دوور كەوتنەوەیان لە خولەكە هەیە. 

پشكنینە سەرەتاییەكان دەری دەخەن پێكانی كاڤانی قورسە بە پێی هەواڵی رۆژنامەكانی فەرەنسا، كاڤانی ناتوانێت بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنس لیگ یاریی بكات كە بڕیارە ئەم سێ شەممەیە كاتژمێر 11ی شەو ئەنجام بدرێت.