وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

فه‌ره‌نسا پشتیوانی سەربازیی هه‌سه‌ده‌ ده‌كات

هێزەکانیان جێگیر کردووە
هێزه‌كانی فەرەنسا جێگیرکراون

ژیان:           
تۆپخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ خاكی عێراقەوە پشتیوانی له‌ ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به‌ تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، كۆڵۆنیڵ "فرانسوا رێژیس" فه‌رمانده‌ی تیمی تۆپهاوێژی فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانیان له‌ مه‌ودای كه‌متر له‌ 10 كیلۆمه‌تر له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا جێگیرکراون.

هەسەدە لە دوایین ئاماریاندا ڕایانگەیاندووە، شه‌ڕڤانان توانیویانه‌ كیلۆمه‌ترێك له‌ گوندی باغۆزی سه‌روو پێشڕه‌وی بكه‌ن و 29 خاڵی سه‌ربازیش له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیربكه‌ن و بە دەیان تیرۆرستی داعشیش بكوژن.