وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی لەشەقامی مەلیك مەحمود ئاگاداركردەوە


ژیان: 
كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پەیامی ئاگاداری بەسەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەوە جێدەهێڵن، كە لەدەستە چەپی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود پارك كراون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، هاتوچۆی ناوشار پەیامی ئاگاداری بە ئۆتۆمبێلەكانەوە بەجێدەهێڵێت، كە لە دەستەچەپی شەقامی خزمەتگوزاریی بازنەی مەلیك مەحمود ئۆتۆمبێلەكانیان پارك بكەن.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، كە لە بەروار ١٧-٢-٢٠١٩ ەوە لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەكرێت كە لە لای دەستە چەپی شەقامەكە ئۆتۆمبێل را دەگرن ئەوەشی دووپات كردەوە كە  لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت‌و دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.