وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

پێشمەرگە گەڕایەوە سەر ڕێگای کفری-خورماتوو

لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی ئەو شوێنانەی پێشمەرگەی تێدا جێگیر دەکرێن
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

‌ژیان:
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ستی کرد بە کارەکانی و ئه‌مڕۆ دووشەممە 11ی شوبات، یەکەم شوێن پێشمه‌رگه‌ش بۆی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر رێگای نێوان كفری – خورماتووە.

"جه‌مال وارانی" ئامر لیوا له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری خورماتوو له‌ لێدوانێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاندووه‌، "به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر رێگای نێوان كفری – خورماتوو، له‌ نزیك گوندی قاهیره‌ و ناوچه‌ی قوری چایی، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌باره‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر ئه‌مڕۆ بە مەبەستی دیاریكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردوولا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تێیدا جێگیر بكرێن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌.