وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

بودجەی عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بودجەکە 106 ترلیۆن دینارە
بودجەی عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە

‌ژیان:
رۆژنامەی"وقائیع ئەلعراقیە" ئەمرۆ دووشەممە 11ی شوبات یاسایی بوودجەی عێراقی بڵاوکردەوە، بەمەش یاساکە بە هەمووم بڕگەکانیەوە، بەپشکی کوردستانیشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێگەی ئەلکترۆنی "وقائیع ئەلعراقیە" کە رۆژنامەی فەرمی عێراقە، ئەمڕۆ دوو شەممە بودجەی عێراقی بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە، بەمەش لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجیکردنەوە.

بودجەی عێراق داڕێژراوە لەسەر بنەمای ناردنی 3 ملیۆن 885 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق و رۆژانە بۆ بازاڕەکانی جیهان، هەر بەرمیلێکیش نرخەکەی بە 56 دۆلار دانراوە.

بودجەى ئەمساڵی عێراق بەبڕى 112 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و پشکی هەرێمیش لە بودجەدا بە رێژەی لەسەدا 12.67 جێگیرکراوە.

23ی مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد، دواتر یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرا و چواری ئەم مانگەش سەرۆک کۆماری عێراق یاساکەی پەسەندکرد.