وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

ڤیدیۆ: دینا و میرا دوێتێكیان بڵاو كردەوە


ژیان:
هەردوو هونەرمەندی كورد "دینا و میرا"، بۆ یەكەمینجار پێكەوە كلیپێكی نوێ بەناوی "تكادەكەم" بڵاودەكەنەوە.

ئەم بەرهەمە هۆنراوەی رەنج سەنگاویە، ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە و، دابەشكردنی لەلایەن یەحیا مەوجی كاری بۆ كراوە، لە سلێمانی لەلایەن بڕیار فەتاحەوە كاری كلیپی بۆ كراوە.

دینا خەڵكی شاری رانیەیە، ماوەیەكی كەمە دەستی بە كاری هونەری كردووە، خاوەنی یەك ئەلبوم و چەند ڤیدیۆكلیپێكە، بڕیارە بەمزووانە كلیپێكی نوێ بە شێوازی ریتمی خێرا بڵاوبكاتەوە.

میرا یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی ئاوازدانەری بەناوبانگی كوردستان "هەڵكەوت زاهیر"، خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی هونەریە، كە هەندێكیان ئاینین.