وشەیەک بنوسە بۆ گەران .

كۆمسای وێنە وروژێنەرەكانی لەرۆژی خۆشەویستیدا بڵاوكردەوە


ژیان:

خانمە گۆرانیبێژی كوردستانی ڕۆژهەڵات "كۆمسای" چەند ووێنەیەكی تازەی خۆی لە رۆژی خۆشەویستیدا بڵاوكردەوەو هەوادارانی سەرسام كردووە.

كۆمسای لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوەو لەسەر خۆشەویستیش نوسیویەتی" قۆلایی خوشەویستی، ھیچ كات پێناسە ناكرێ، بەس لە كاتی دووری!!".

ئەم خانمە گۆرانیبێژە كوردە، خەڵكی ڕۆژھەڵاتی كوردستانە و یەكێك بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكە، چەند گۆرانییەكی (شاد)ی بڵاو كردووەتەوە، گۆرانییەكانیشی بە شێوەیەكی بەرچاو پێشوازییان لێ كراوە.