بەپێی كەناڵی عێراقییەی فەرمی، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە كۆنتڕۆڵكردنی ناحیەی (رومانە) یە لەباكوری قەزای قائیم كە دەكەوێتە دوری 350 كیلۆمەتر خۆرئاوای رومادی.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی سێی ئەم مانگە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان، كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای قائم-ی لەدەست چەكدارانی داعش راگەیاند.