بێلان كە دانیشتووی سلێمانییە، هەموو رێگەیەكی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی بگات بەخەونەكەیو لەمێردەكەی جیابێتەوە، چونكە مێردەكەی بە پەیوەندی ترەوە بینیوەو چەند جارێكیش ئاگاداری كردووەتەوە، بەڵام ئێستا مێردەكەی ئامادە نییە لە دادگا واژۆی جیابوونەوەی لەگەڵ بكات.
"دوو منداڵم هەیەو ئەو دەڵێت لەبەر منداڵەكان ناتوانم لێت جیا ببمەوە، بەڵام من بڕیاری كۆتاییم داوەو گیرم خواردووە، بەهۆی بوونی كەیسەكەو مانەوەی مێردەكەم لە ژیانمدا جێگیر نیمو بەردەوام مەشغوڵو سەرقاڵم".
بێلان لەكاتێكدا لە دادگای سلێمانییەوە دەگەڕایەوە ماڵەوە بە (ژیان) ی وت "مێردەكەم دەڵێت لەبەر ئایندەی منداڵەكانم ناتوانم دەستبەردارت بم، بەڵام من سوورم لەسەر بڕیاری خۆم و جیابوونەوەم دەوێت، بەڕاستی نازانم چی بكەم، مێردەكەم پێم دەڵێت هەتا دەمریت هەر ژنی منیت".
زانیاری زیاتر لە ژمارە (23)ی رۆژنامەی (ژیان) بخوێنەرەوە كە ئەمڕۆ (یەكشەممە) بڵاوكرایەوەو ئێستا لەبازاڕەكانی هەرێمە.