واده‌ی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

PM:04:51:17/12/2017
كورد میدیا:
وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت" ھەوڵەكان بۆ زانینی كاتی كردنەوەی فرۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە، تائێستا وەڵامی ھەرێم لەلایەن عێراقەوە نەدراوەتەوە".

مەولود باوەموراد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا ھەوڵەكان بۆ زانینی كاتی كردنەوەی فرۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە، تائێستا وەڵامی ھەرێم لەلایەن عێراقەوە نەدراوەتەوە.

وتیشی" لەگەڵ کونسوڵخانەکان و یوئێن و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لەپەیوەندیدان و، لەکۆبونەوەکانیشمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان بەڵێنی ئەوەدراوە کە فرۆکەخانەکان بەر لەساڵی نوێ بکرێنەوە، بەڵام تائێستا ئەوە بەفەرمی بە ھەرێم نەگەیشتوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد" فرۆكەخانەكان و داھاتی ھەرێم و كۆمپانیاكان كە لەكەرتی گواستنەوەی ئاسمانی و فرۆكەخانەكان كاردەكەن زیانی زۆریان بەركەوتوە، ئەو پارانەش وەردەگیرێن كەلەلایەن ھێڵی فرۆكەوانی عێراقی بۆ نیشتنەوەی فرۆكە زیاتر ٣١ملیۆن دۆلاربوە ئەو پارەیەش بەھەرێم نەدراوە".