چەمچەماڵ، ئاسایشێك بریندار دەبێت و بە هێلكۆپتەر دەگەیەنرێتە سلێمانی

PM:04:11:18/12/2017
كورد میدیا:
ئاسایشێك لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە بە هێلیكۆپتەر رەوانەی نەخۆشاخنەكانی سلێمانی دەكرێت.

پەیامنێری (كورد میدیا) لە قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیان"ئاسایشێك بە ناوی (ق. ئە.خ ) كە تەمەنی 36 ساڵە، فیشەكێك بە رانی كەوتووە، بەمەبەستی نەشتەرگەری بە هێلیكۆپتەرێك رەوانەی شاری سلێمانی كرا".