هۆشیار سیوەیلی بۆ (ژیان): گۆڕانو كۆمەڵ لە حكومەت كشانەوە بۆ ئەوەی سواری شەپۆلی ناڕەزایی خەڵك بن
ژیان، شۆڕش محەمەد:
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، گۆڕانو كۆمەڵ لە حكومەت كشانەوە بۆ ئەوەی "ئەم دۆخە سەختە بۆ بەژەوەندی حیزبی بەكاربهێنن و سواری شەپۆلی ناڕەزایی خەڵك بن".
هۆشیار سیوەیلی، لەم چاوپێكەوتنەی (ژیان)دا باسی لە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان دەكاتو پێیوایە پارتی هەوڵیداوە "یەكڕیزی" لەنێوان لایەنەكاندا دروستبكات، بەڵام هەوڵەكەی سەرینەگرتووە.
ناوبراو، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە چارەسەری دۆخی ئێستا دەزانێت.
تەواوی ئەم دیدارە لە ژمارە(٢٥) رۆژنامەی (ژیان) دایە، کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.
ئهم بابهته 1635
جار خوێنراوهتهوه
زۆرترین خوێنراو