داعش ناوی خۆكوژەكان بڵاودەكاتەوە

PM:12:16:01/01/2017
رێكخراوی توندڕەوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەكەی شاری نەجەف راگەیاند و ناوی خۆكوژەكانیش بڵاو دەكاتەوە.

داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوی خۆكوژەكانی لە تەقینەوەكەی ناوچەی قادسییە لە نەجەف بڵاو كردەوە، كە تەقینەوەكە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی 16 ئەفسەر، پۆلیس و هاووڵاتی، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان.

بەپێی ئەوناوانەی کە داعش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردوەتەوە ئەمانە بوون، ئەبو قسورە ئەلێعراقی، ئەبو حەسەن ئەلعێراقی، ئەبو موسعەب شامی، محەمەد ئەلعێراقی و ئەبو سەیاف شامی بوون

 ئەمە لە كاتێكدا دێت رووداوەكە بە تەقەكردنی ئەو چەكدارانەی داعش بە چەكی بی كەی سی و كلاشینكۆف لە خەڵكی دەستی پێكرد، دواتر لە بازگەیەكی پۆلیس ناچاری وەستان كران، چەكدارەكانیش لە ناو بازگەكە خۆیان تەقاندەوە.