محەمەد مستەفا: بەشێك‌ لەئەندامانی سەركردایەتی لە بادینان لەگەڵ كشانەوەن لە حكومەت

PM:02:15:07/01/2018
ژیان: عەمار عەزیز
محەمەد مستەفا، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكگرتوو لەدهۆك، رایدەگەیەنێت بەشێك‌ لەئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوو لەبادینان لەگەڵ ئەوە بوون لە حكومەت بكشێنەوە‌و مانەوە‌و كشانەوەشیان دەبەستێتەوە بە "بەرژەوەندی" خەڵكەوە.

محەمەد مستەفا، كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیە، لەم چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ (ژیان) لەبەیاخی كشانەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵ لەحكومەت كەمدەكاتەوە‌و دەڵێت "هەڵوێستی گۆڕان لەسەر كشانەوەی لەحكومەتدا جێگەی تێبینی بوو،‌ ‌دەبوایە دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیاری كشانەوەی داباو بەڕای من ئەمە‌ بەرژەوەندی هەڵبژاردنی تێدایەو كۆمەڵیش بەهەمان شێوە".

ناوبراو جەختدەكاتەوە لەوەی حزبەكەی نەبووەتە پاشكۆی هیچ لایەنێك‌و وتی" لەبادینان هیچ لایەنێك بەهێندەی یەكگرتوو زیانی لەدەستی پارتی نەدیووە".

تەواوی ئەم دیدارە لە ژمارە(٢٦)ی رۆژنامەی(ژیان)دایە کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.

ئه‌م بابه‌ته 153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌