تەڵاڵ زەوبەعی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، ئاسایش و ئارامی سیاسی لەعیراق بەهۆی لێپرسراوانی گەندەڵكارەوە مەترسیان لەسەردەبێت.
بەوتەی زەوبەعی بەر لە كەوتنی پارێزگاكانی نەینەواو سەڵاحەدین و ئەنبار و داگیركردنی لەلایەن داعشەوە، پارێزگارەكانیان لە گەندەڵی و دزینی پارەی دەوڵەتەوە تێوەگلابوون و سەرهەڵدانی گروپە چەكدارەكانیش پەیوەندی بەو گەندەڵیەوە هەبوو.
لای خۆیەوە موسا فەرەج سەرۆكی پێشووی دەستەی دەستپاكی كە ساڵی 2004 دامەزراوە، بەهەمان سەرچاوەی راگەیاندوە، كە پەیوەندیەكی راستەوخۆ هەیە لەنێوان بەرپرسە گەندەڵكارەكان و تیرۆردا و مانەوەی بەرپرسە گەندەڵكارەكانیش لەدەسەڵاتدا وا دەخوازێت لەپاڵ كۆكردنەوەی پارەدا بارەگاو چەك و ئۆتۆمبیل و میلشیاو راگەیاندنیان هەبێت كە هەموو ئەوەش پێویستی بەدارایی مانگانە دەبێت.