توركیا: 37 هاووڵاتی عیراقی گیانیان لەدەستداو برینداربوون

PM:12:37:12/01/2018
كورد میدیا:
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە شارۆچكەی سلۆپی سەربە شرناخ، ٩ كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ كەسی دیكە برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ  بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی گەشتیارانی عیراقی لەناو خاكی توركیا 37 گەشتیار گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون.

ئاژانسەكانی توركیا ئاشكرایانكردوە:" لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسەكەشدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ٩ كەس كە سێیانیان منداڵن گیانیان لەدەستداوە و ٢٨ كەسی دیكەش برینداربوون كە برینی دووانیان سەختە.