هاتوچۆی دهۆك: رووداوێكی هاتوچۆ چوار قوربانی لێكەوتەوە

PM:01:16:12/01/2018
كورد میدیا:
هاتوچۆی دهۆك رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسنوری قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆك، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بەسەختی برینداربوون.

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاندووە" شەوی رابردوو لەسەر رێگای پێشخابوور-گرشین لە نێزیك گوندی پێبزنێ، پێكدادان لەنێوان دوو ئوتومبێلدا رویداوە كە یەكێكیان لە جۆری ئۆپڵ ئومێگا بووەو ئەوی تریان تانكەرێكی بارهەڵگربووە".

دەشڵێت" كە لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسی تریش بە سەختی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك".