دوو منداڵی دیكەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاركران

PM:01:28:12/01/2018
كورد میدیا:
نوسینگەی رزگاركردن و هێنانەوەی كوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆك ڕزگاركردنی دوو منداڵی كوردی ئێزدی، لە دەست داعش لە شاری مووسڵ، ڕاگەیاند.

عەبدوڵا شرێم، بەرپرسی‌ نووسینگەی رزگاركردن و هێنانەوەی كوردانی ئێزدی لە دهۆك رایگەیاند، ''ئەو دوو منداڵە چەند خێزانێكی عەرەب بردبوویانن و دەیانوت منداڵی ئێمەن، بەڵام بە رێگای دادگا و پشكنینی دی ئێن ئەی دەركەوت ئەو منداڵانە ئێزدین و خەڵكی شنگالن".

وتیشی: ''ئەو منداڵانە بە ناوەكانی (ئەیوب و مەریەم) كە ناوی ڕاستەقینەیان (دولڤان و جیهان)ـە، ڕادەستی كەسوكاریان كران، كە خەڵكی وەردەیەی باشووری قەزای شنگالن و رێكەوتی 3ی مانگی ئابی‌ 2014 كەوتبوونە ژێر دەستی داعش".

تا ئێستا زیاتر لە سێ‌ هەزار و 200 كوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار كراون.