ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تاوتوێی سێ تەوەر دەكات

PM:03:14:14/01/2018
كورد میدیا:
بڕیارە رۆژی شێشەممە 16-1-2018 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوەو تاوتوێی سێ تەوەر بكات.

لەنوسراوێكدا ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەن دەكات بۆ كۆبونەوەی ئاسایی كە سەعات 10:00 سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە نوسراوەكەدا كارنامەی كۆبونەوەكەش خراوەتە ڕوو كە تەوەری یەكەم تایبەت دەبێت بە پڕكردنەوەی شوێنی فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز سەرۆكی پێشوی لیستی خزمەت لە ئەنجومەن لەلایەن رەمەزان نامیق كەریم، هەروەها تەوەری دووەم متمانەدانە بە ئەحمەد عەلی ئەحمەد وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی و لە تەوەری سێهەمیشدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر بڕیاری ژمارە 126 لە 5-12-2017 ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە وەرگرتنی رسوماتی شارەوانییەكان.