وردەکاری مووشەکبارانکردنەکەی سوریا لەلایەن ڕۆژئاواوە

PM:02:35:14/04/2018
ژیان:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا ئاماژە بۆئەوەدەکات ئەگەر حکومەتی سووریا جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی هێرشبکاتەوە سەر گەلی سووریا، ئەوا ئێمەش بەهەمانشێوە هێرش بۆ سەر حکومەتی سووریا ئەنجامدەدەین.


تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئەگەر حکومەتی سووریا جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی هێرشبکاتەوە سەر گەلی سووریا، ئەوا ئێمەش بەهەمانشێوە هێرش بۆ سەر حکومەتی سووریا ئەنجامدەدەین".


وتیشی"هێرشەکە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا بووە و لەگەڵ هاوپەیمانانمان کارێکی دروستمان ئەنجامدا،  ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشەکەیان تەواوی ئامانجەکانی خۆی پێکاوە. جەختیکردەوە، هێرشەکە بۆ لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی سووریا بووە".


تیریزا مەی: ئەگەر سوریا جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی هێرشبکاتەوە سەر گەلەکەی ، ئەوا ئێمەش هێرشی دەکەینەوە سەر.


سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا باسی لەوەشکرد"مەبەستی هێرشەکەمان بڵاوازکردنی توانای سەربازی رژێمەکەی ئەسەدبوو، هەروەها لێکۆڵینەوەکانمان لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سووریا تەواو نەبووە".


هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"دەبێت رژێمی ئەسەد لەوە دڵنیابێت، ئەگەر جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، ئەوا بێگومان بەهەمانشێوە هێرشی لە دژ ئەنجامدەدەین".


تێریزا مەی، ئەوەیشی ووت"دەزانم ئەو هەنگاوە لەبەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیابووە و پەیامێکیش بوو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە نابێت جارێکی دیکە دیمەنی ئەو منداڵانە ببینینەوە، کە بوونەتە قوربانی چەکی کیمیایی، بۆیە پێموایە ئەو هەنگاوەی ئێمە و هاوپەیمانەکانمان هەنگاوێکی دروستبووە".