ئیكاردی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوور خرایەوە

PM:02:06:15/04/2018
ژیان:
راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاریدا ئیكاردی بانگ نەكاتەوە بۆ مۆندیال و لە شوێنی ئەو یاریزانێكیتری داناوە.
 
تا دێت لە مۆندیالی ساڵی 2018 نزیك دەبینەوە و راهێنەرەكان ئامادەكاری خۆیان بۆ ئەو مۆندیالە ئەنجام دەدەن، جۆرجی سامپاولی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاریداوە یاریزانێكی دیاری ئەرجەنتین دوور بخاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەكانی ئیسپانیا، سامپاولی بڕیاریداوە ماورۆ ئیكاردی، هێرشبەری یانەی ئينتەرمیلانی ئیتاڵی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوور بخاتەوە .

ئەو راهێنەرە دەیەوێت لە شوێنی ئیكاردی، لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری یانەی راسینگ كلۆبی ئەرجەنتینی بانگهێشت بكات.

ئەو راهێنەرە لە دواین یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكەیدا بە ئەنجامێكی زۆر خراپ یاریەكەی لەدەستدا.