سەگی برسی لە فێستیڤاڵی قومرەی نێودەوڵەتی بەشدارە

AM:10:03:16/04/2018
ژیان:
كورتە فیلمی سەگی برسی لەسیناریۆ و دەرهێنانی راژان عەزیز لەنوێترین بەشداریدا لەخولی سێیەمینی فێستیڤاڵی فیلمی قومرەی نێودەوڵەتی بەشداری كردووە، كەلە بەرواری 15– 19ی نیسانی 2018 لەشاری بەسرە بەبەشداری فیلمی سینەماكاران لە چەندین ووڵاتی جیهان بەرێوەدەچێت.

چیرۆكی فیلمەكە باس لەمەترسیە ئیقلیمیەكان دەكات بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لەرێگەی بەشێك لەووڵاتانی ئیقلیمی و عەرەبی و لەرێگەی نیشاندانی چەند وێنەیەكی سەركردەی ووڵاتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەوان خولقێنەری داعش و ناردنیان بوون وەك مەترسیەك بۆ سەر باشورو رۆژئاوای كوردستان.

ستافی كورتە فیلمی سەگی برسی بریتیتن لە:

سیناریۆو دەرهێنان: ڕاژان عەزیز- وێنەگرتن (فەلاح حەسەن) مونتاژ (ژێ‌ كامیل)، نواندن: حەمە رەشید هەرەس، سۆنیا ئاوات، روناك دڵپاك، شانیار بەختیار، میران شێرزاد- دەنگ سەنگەر حەسەن، موزیك هەڵۆ غەریب – بەرهەمهێنەر: راژان عەزیز.