ریاڵ ئامادەكاری بۆ روبەروبونەوەی بایەر دەكات

PM:01:01:16/04/2018
ژیان:
زیدان دەستخۆشی لە ئیسكۆ دەكات و ئاشكرای كرد خۆی ئامادە دەكات بۆ خولی چامپیۆنس لیگ.

لە دوای بردنەوەی یاریەكەی شەوی رابردووی، زەینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا وتی: پشووم بە چەند یاریزانێكی یانەكەماندا، لەبەرئەوەی بیر لە پاشماوەی یارییەكانی ئەم وەرزە و قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ دەكەمەوە و پێویستە جار جار پشوویان پێبدرێت.

ئەو لەبارەی ئەستێرەی یاریەكەی ئەمشەوی یانەكەیە وە قسی كرد رایگەیاند "ئیسكۆ یاریزانێكی گرنگە بەلای ئێمەوە و ئەم وەرزە لە چاو وەرزی رابردوو زیاتر یاری كرد و دڵخۆشم پێی، شایستەی دەتخۆشیی هاندەرانی یانەكە بوو".

ئیسكۆ لە یاری ئەمشەوی یانەكەیدا كە بردیانەوە لە مەلەگە، گۆڵێكی تۆمار كرد و ئاسیستێكیشی ئەنجامدا. 


زۆرترین خوێنراو‌