مان سیتی، برینی دۆرانەكانی دوو هەفتەی رابردووی سارێژ دەبێت

PM:01:25:16/04/2018
ژیان:
بەجێهێشتنی خولی ئەوروپی بە ئەنجامێكی خراپ بۆ مانچستەر سیتی، بە بردنەوەیەك خولی پریمەرلیگی یەكلایی كردەوە.

دوای یاریەكەی ئەمشەوی مانچستەر سیتی كە بە ئەنجامی گۆڵێكی پێ بەرامبەر لە وێست برۆمیچ ئالبیۆنی بردەوە، خولی پریمەر لیگی یەكلایی كردەوە لە بەرژەوەندی خۆی.

بەو ئەنجامە پێش ئەوەی یاریەكانی لەو خولەدا كۆتایی بیت لە هەفتەی 34دا خۆی كردە پاڵەوانی خولەكە و دوای یاری ئاهەنگی سەركەوتنی گێرا. 

یاریەكەی ئەمشەو بووە ریكۆردێك بۆ گواردیۆلا و یەكەمین راهێنەری ئیسپانیە بتوانێت خولی پریمەر لیگ بەرێتەوە، ئەم یانەیە لە پلەی سێیەمدایە كە خولی ئینگلیزی پێش پێنج هەفتە یەكلایی بكاتەوە، چونكە پێشتر هەریەكە لە یانەكانی ئیڤەرتۆن و مانچێستەر یونایتد ئەو ئەنجامەیان بەدەست هێناوە.