پەیكەرێك بۆ كاترینا كیف دروست دەكرێت

PM:01:32:16/04/2018
ژیان:
كاترینا كیفی ئەستێرەی بۆلیود بووە یەكێك لەو ئەستێرە و ناودارانەی وا لە مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ پەیكەری مۆمیان بۆ درووست كراوە لە نیویۆركی ئەمەریكا.

ئەم پەیكەرەی كاترینا لە نزیك پەیكەرەكەی ئەمیتاب باتشان دانراوە و لەولاتریەوە كۆمەڵێك پەیكەری تر هەن كە بریتیین لە ئافرەتانی هیندی بە جل وبەرگی كەلتووری وڵاتەكەیانەوە.

سەبارەت بە پەیكەرەكەی كاترینا، هاوشێوەییەكی زۆر دەبینرێت لە نێوان هەردووكیاندا، وە لە لایەكی تریشەوە بە هەمان ئەو شێوەیە ڕاوەستاوە كە زۆر جار لە پێش وێنە گرەكان بەو شێوەیە ڕادەوەستێت وە سەبارەت بە جل و ستایلەكەشی بە جلی (لینجا) باڵا پۆش كراوە كە ئەمەش جلێكی میللی هیندیە، ئەم پەیكەرە مۆمەی كاترینا بە هەمان شێوەی پەیكەرەكەی لەندەن درووست كراوە كە بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە