وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ژیان: هۆشداری دراوەتە مامۆستایانی ئاینی

PM:01:42:16/04/2018
ژیان:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌ به‌كارهێنانی مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینیه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.

نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاندووە"هه‌ر لایه‌ن و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینیه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت، راسته‌وخۆ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كه‌، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت".

باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و ریكلام به‌ دیواری مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كاندا رێپێنه‌دراوه‌.

وتیشی"مامۆستایانی ئایینی ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان نه‌كه‌نه‌ شوێنێك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".

وتیشی"هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ سزا ده‌درێت".

زۆرترین خوێنراو‌