عوسمان دیمبلی نایەوێت یانەكەی بەجێ بهێڵێت

PM:01:49:16/04/2018
ژیان:
عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت یانەكەی بەجێ بهێڵێتو دەیەویچت بمێنێتەوە.

عوسمان دیمبلی، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكانی فەرەنسا رایگەیاند: گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ پێنج وەرزە و تەنها یەك وەرز یاریم لەگەڵ بەرشەلۆنە كردووە بۆیە نامەوێت یانەكەم بەجێ بهێڵم و بۆ ماوەیەكی درێژ لێرە دەمێنمەوە یاری دەكەم.

ئەو نەیشاردەوە كە ئاستی ئێٍستای لە یانەكەیدا باش نیە و دەیەوێت لە داهاتوودا بە باشترین شێوە بگەڕێتەوە سەر ئاستەكەی پێشووی.

تا ئێستا ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەیدا 18 یاری ئەنجامداوە چونكە لەسەرەتای وەرزەوە توشی پێكان بوو بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگا دابرا، لەگەڵ یانەكەی تا ئێٍتا تەنها یەك گۆڵی تۆمار كردووە.