بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە دووكەس بونە قوربانی

PM:03:07:16/04/2018
ژیان: عەمار عەزیز
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شێخان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕوداێكی هاتوچۆوە لەسەنتەری قەزاكە دوو كەس بە سەختی برینداربوون.

دلشاد محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی قەزای شێخان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند"پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە شەقامی سەرەكی قەزای شێخان بەرامبەر پاركی شار بەهۆی كێبڕكێی نیوان دوو ئۆتۆمبێلەوە، دوو هاوڵاتی بەسەختی بریندار دەبن.

ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، كاتێك یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە لەجۆری تویوتا پاس بووە، پا ئەوەی كۆنتڕۆڵ لە دەست دەدات، خۆی دەكات بەژێر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا.

وتیشی"بەهۆی رووداوەكەوە دوو كەس بەسەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزاكە كران، جگە لەوەش زیانی ماددی زۆر بە هەردوو ئوتۆمبێلەكان كەوت" .


زۆرترین خوێنراو‌